دەنگ نێت
پرۆژه‌یه‌كى نوێى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون به ناوى لایڤ ستى له قه‌زاى كه‌لار دروست ده‌كرێت و به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: پرۆژه‌كه له 250 ڤێلا پێكهاتوه و زه‌ویشى بۆ ته‌رخان كراوه.
پرۆژه‌ى لایڤ سیتى، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى HDAـی جێبه‌جێده‌كرێت، له‌سه‌ر روبەرى 80 دۆنم زه‌ویه، ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌كه‌وێته گەڕەکی به‌رده‌سور ته‌نیشت به به‌نزینخانه‌ى به‌رده‌سور.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتی وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌م پرۆهیه له 250 ڤێلا پێكهاتوه له‌سه‌ر روبه‌رى 80 دۆنم زه‌وییه، راى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى بۆ وه‌رگیراوه بڕیارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنانى هه‌یه و سایت پلانیشى په‌سه‌ند كراوه، هاوكات زه‌ویشى بۆ ته‌رخان كراوه.
هاوکات ئاماژەی بەوەنەکرد پرۆژەکە کەی دەستبەکار دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان