ده‌نگ نێت
كێشه‌ى نه‌بونى به‌نزین له نێو ئۆتۆمبیلە ئەمبوڵانسەكانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه سه‌ریهه‌ڵداوه و لێپرسراوى كرده پزیشكیكانى ئه‌و بهڕێوبهرایهتیهش ده‌ڵێت: تائێستا هیچ هەنگاوێک نەنراوە بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه.
ره‌فیق قادر، لێپرسراوى بەشی كرده پزیشكیه‌كانى گه‌رمیان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه كێشه‌ى نه‌بونى به‌نزین له نێو ئەمبوڵانسەكانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان سه‌ریهه‌ڵداوه و تاوه‌كو ئێستا لەلایەن حکومەتەوە هیچ هەنگاوێک نەنراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئەم کێشەیە
وتیشى: له‌لایه‌ن لایه‌نێكی ناحكومیهوه بەشی 10 رۆژ بەنزین دابین کراوە و حكومه‌تیش هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه.
نه‌مانى به‌نزین بۆ ئەمبوڵانسەكانى ته‌ندروستى گه‌رمیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نزیکەی ١٧ ملیۆن دینارە قه‌رزارى بهنزینخانهكانین و پێیان وتون تاوه‌كو ئه‌و قه‌رزه نه‌ده‌نه‌وه ئه‌وه به‌نزینتان پێ ناده‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری بەشی گرتن و گـواسـتنەوەی گەرمـیان راگیرا
-
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
زۆرترین بینراوەکان