
دەنگ نێت
لەسەر رێگرییکردن لە پارکینی سەر جادەکە، کەسێک کە یەکێک لە زۆنی گەراجی سەرجادەکانی کەلاری بە کرێ گرتوە، سکاڵا لە ژمارەیەک دوکاندار کردوە و بەوهۆیەوە 33 کەس راگیراون و دواتر بە کەفالەت ئازاد کراون.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، 33 دوکانداری بازاڕی کەلار لە نزیک پارکی دایک، لەلایەن هاوڵاتییەکەوە کە گەراجی سەر جادەکانی بە کرێ لە شارەوانی وەرگرتوە، سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە و بەوهۆیەوە راگیراون (توقیف کراون) و دواتر بە کەفالەت ئازادکراون.
لایخۆشیەوە، سەرکەوت مەحمود، خاوەن گەراجی پارکینگی زۆنی 2 لەکەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: ئێمە سەرەتا گرێبەستەکەمان کرد لەگەڵ شارەوانیدا بە نەخشە وەرمانگرتوە، بەردەم دوکانی مریشکفرۆشەکان و بەردەم تەلاری دایک ئەوانەش ئەبێت هێڵکاری بکرێت و بۆیاغبکرێت و بکرێت بە پارکینگ.
وتیشی: ئێمە ئەوکاتە کۆمپانیامان هێنا هێڵکاری ئەو شوێنانەمان بۆ بکات، بەڵام لەلایەن دوکاندارەکانەوە نەهێڵرا و قبوڵیان نەکرد بەردەم دوکانەکانیان بکرێت بە پارکینگ.
وتیشی: "شوێنی هەر یەک سەیارە 252 هەزار ئەکەوێت لەسەرم بۆ ساڵێک کە کرێکەی ئەدەمدا بە شارەوانی، نزیکەی 7 مانگ وەستام و وتم بەشکوم قەناعەت بکەن، بەڵام دەرەنجامی نەبو، بۆیە سکاڵام کرد لەخاوەن دوکانەکان".
بەوتەی خۆیشی، دوکاندارەکان دەیانتوانی یەکی شوێنی یەک ئۆتۆمبیل بە کرێ بگرن و مانگی 20-25 هەزار لەسەریان دەکەوێت.
ئەو 33 کەسەی دەستگیرکراون، جگە لە دوکاندارەکان، سێ شوێنی (ناوەندی گەرمیانی رێکخراوە دیموکراتییەکان، پێشمەرگە دێرینەکان و کۆمیتەی یەکێتی) لەلایەن ئەو هاوڵاتییەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: لیژنەیەکی تایبەتمان بۆ چاودێریی سەنتەرەکانی جوانکاریی و کلینکەکان پێکهێناوە
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى خزمهتگوزارییه بنهڕهتییهكان له فهرمانگهكانى گهرمیان
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان