دەنگ نێت
ئه‌ندامێكى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایان ده‌ڵێت: به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كاره‌باى گه‌رمیان پێى راگه‌یاندوین ئەگەر کارەبای پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبونی مامۆستایان نەکرێتە ئەندەرگراون (ژێر زەوی)، ناتوانن کارەبایان پێبدەن، ئەمەش ئەگەری هەیە پرۆژەکە دوابخات.
كیفاح ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له پرۆژه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونى مامۆستایان گرفتێك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر داواى خودى مامۆستایان كاره‌باكه‌ى به ستون (عمود) كراوه كه پێشتر بڕیاربو ئهندهرگراون (ژێرزەوی و دەفن) بێت.
وتیشى: كاره‌باى گه‌رمیان پێى راگه‌یاندوین كه كاره‌باى بۆ ستون نیه، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین تاوه‌كو ئه‌و وێستگه‌ى كاره‌بایه كه له به‌رده‌سور دراوه به ته‌نده‌ر تەواو بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م وێستگه‌یه ته‌واو ببێت ئه‌وا كاره‌بامان پێده‌درێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ده‌بێت كاره‌باى پرۆژه‌كه بكرێت به ئه‌نده‌ر گراون.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: گۆڕینی بۆ ئەندەرگراون كاتى پێویسته و وادەی ته‌واوبونى پرۆژه‌كه دواده‌خات، چونكه ده‌بێت دیسان دیزاین بكرێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان