دەنگ نێت
بەپێی چەند وێنەیەک کە بۆ رادیۆی دەنگ نێردراوە، خۆڵ و خاشاکی کەلار کە کۆدەکرێتەوە، لەسەر خاک جێدەهێڵرێت و ناخرێتە ژێر خۆڵ، بەڕێوبەری شارەوانیەکانی گەرمیانیش دەڵێت رۆژانە ژێر خاک دەخرێن، بەڵام رەنگە کۆمپانیای کۆکەرەوەی خۆڵ و خاشاک وەکپێویست فریا نەکەوێت.
ژمارەیەک وێنە کە بۆ رادیۆی دەنگ نێردراوە، تیایاندا دەردەکەوێت ئەو پاشماوانەی کەلار لە خۆڵ و خاشاک کە کۆدەکرێتەوە، لەشوێنی فڕێدانی کە دەکەوێتە پشت باخەکانی دوای ناوچەی پیشەسازی، دانەپۆشراون و سەرئاواڵا جێهێڵراون، ئەمەش لەکاتێکدایە کە دەبێت بخرێنە ژێر خاک.
لەبارەی ئەم حاڵەتەوە، بەرزان کەریم، بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو خاشاکانە ژێرخاک دەخرێن، یەکەمجار لەسەروە دائەکرێن و دواتر چاڵێکی قوڵیان بۆ دەکرێت و دائەپۆشرێن و دەخرێنە ژێر خاک.
وتیشی: کۆمپانیای پاککردنەوە وەکپێویست ناتوانن ئیشەکان جێبەجێ بکەن، چونکە لەسەرەتای ساڵی2021ـەوە تاوەکو ئێستا دینارێکی لەحکومەت وەرنەگرتوە بەهۆی قەیرانی پارە و نەختینەوە.
باسی لەوەشکرد: ئەمە چاوپۆشی نیە لەکۆمپانیا، بەڵکو کۆمپانیا "لەڕێی خوا ئیش بۆ ئێمە ئەکات".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری بەشی گرتن و گـواسـتنەوەی گەرمـیان راگیرا
-
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
زۆرترین بینراوەکان