دەنگ نێت
بڕیاربو ئەمڕۆ کارکردن بە سیستەمی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بەشێوەی نوێ و ئەلیکترۆنی لەگەرمیان دەستپێبکات، بەڵام دواکەوت بۆ هەفتەی داهاتو و بەرپرسی بەشی مۆڵەتی هاتوچۆش هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ بابەتێکی کۆمەڵایەتی.
بڕیاربو ئەمڕۆ دوشەممە سیستەمی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری ئەلیکترۆنی لەگەرمیان کارا بکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی کە لە پارێزگای سلێمانی و هەولێر کارا کراوە.
لێپرسراوی بەشی مۆڵەت لە هاتوچۆی گەرمیان، رائید: دانا هیدایەت، جەختی لە دواکەوتنی ئەو بابەتە کردوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەهۆی کۆچی دوای دایکی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە کردنەوە و کاراکردنی سیستەمەکە دواخراوە.
بەوتەی خۆیشی ویسترابو ئەمڕۆ بە ئامادەبونی سەرپەرشتیار و بەرپرسانی دیکە، سیستەمەکە بە فەرمی کارا بکرێت و مەراسیمی بەکارخستنی بکرێت، بەڵام دواخراوە بۆ هەفتەی داهاتو.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان