دەنگ نێت
دیارده‌ى سوتاندى تایه له سنورى كه‌لار تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامى هه‌یه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: بۆ بنبڕ‌كردنى ئه‌م دیارده‌یه پێویستى به لیژنه‌ى ئه‌منیه كه چه‌ندینجار به نوسراوى فه‌رمى داوامان له قایمقامیه‌تى كه‌لار كردوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
د. دوره‌ید سه‌لیم، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: دیاردەى سوتاندنى تایه له سنورى قه‌زاى كه‌لار تاوه‌كو ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه پێویستى به لیژنه‌ى ئه‌منیه و فه‌رمانبه‌رێك بەتەنها ناتوانێت بڕوات و رێگری لەم کارە بکات.
وتیشى: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ندینجار داوامان له قایمقامى قه‌زاى كه‌لار كردوه به نوسراوى فه‌رمى، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ نه‌كراوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، چونكه پیویسته له رێگه‌ى لیژنه‌ى ئه‌منیه‌وه ناسنامه‌ى ئه‌و كه‌سانه دیارى بكرێت و بدرێن به دادگا، دواتر ئێمه‌ش وه‌ك فه‌رمانگه‌ى ژینگه سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین له‌سه‌ریان.
جه‌ختى له‌وه‌شكردوه: ئه‌م دیارده‌یه به‌رده‌وامى ده‌بێت، چونكه وه‌ك كاسبی لێهاتوه و بۆ بژێوى ئه‌و كاره‌ده‌كه‌ن زیاتر دواى ده‌وامى فه‌رمانگه‌كانیش ئه‌نجام ده‌درێت.
پێشتریش رادیۆی دەنگ لە راپۆرتێک‌دا ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ دەرهێنانی تەلەکەی، تایەی بەکارهاتو لە نزیک شوێنی فڕێدانی خاشاکی کەلار دەسوتێنرێت، ئەمەش وادەکات دوکەڵی ئەو سوتانە بێتە سەر قەزای کەلار و ناحیەی رزگاریی.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان