دەنگ نێت
لە سەرەتای ساڵی 2022ـەوە تاوەکو ئێستا رێژەی هاتنی غازی ماڵان بۆ سنوری گەرمیان 50% کەمی کردوە، بەرپرسی هۆبە نەوتیەکان لە بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیانیش دەڵێت: بۆمان رون نەبوەتەوە هۆکارەکەی سیاسیە یان کەمی بەرهەمهێنان.
سالار مەحمود، بەرپرسی هۆبە نەوتیەکان لە بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، له میانهى بهرنامهى رۆژیكى ترى رادیۆی دەنگ دا وتی: تاوەکو کۆتایی ساڵی 2021 دو ئەوەندەی ئێستا غاز دەگەشتە سنوری ئیدارەی گەرمیان، بەڵام لەسەرەتای ساڵی 2022ـەوه تاوهكو ئێستا رێژەکە سەدا پەنجا کەمی کردوە.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان تا کۆتای ساڵی 2021 مانگانە 2500 تەن غاز دەگەشتە سنورهكه، بەڵام لەسەرەتای ساڵی 2022 تاوهكو ئیستا رێژەکە سەدا پەنجا کەمی کردوە و دابەزیوە بۆ نزیکەی 1300 تەن غازی مانگانە.
بەرپرسی هۆبەی نەوت و کانزاکان، باسی لەوەشکرد: دەسەڵاتەکان لای ئێمە نیەو لەوەزارەتی نەوتی عێراقە، حکومەتی هەرێم ئەتوانی لەگەڵ عێراق چارەسەری بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا بۆی نەکراوە.
وتیشی: تاوەکو ئێستا بۆمان رون نەبوەتەوە هۆکارەکە سیاسیە یان کەمی بەرهەمهێنان.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان له ئێستادا رۆژانه كهمتر له 20 تۆن غاز دههێنرێته ناوچهكه، ئهمهش بههۆی نوێنهكردنهوهى مۆڵهتى كارگهكانهوه كه وایكردوه بڕی غازی پێویست له كهركوكهوه رهوانهى كارگهكانى ئیدارهى گهرمیان نهكرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشهى تێدهكهوێت
-
-
هەواڵزهوى فهرمانبهران كارهكانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان