دەنگ نێت
خاوه‌نى پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل لە کەلار ئاماژە بەوەدەکات بەرزبونەوەی نرخی دۆلار كاریگه‌رى زۆرى كردوه‌ته سه‌ر کارکردنیان و بازاڕی فرۆشتنی لە جوڵە خستوە.
کۆژیر عەتا، خاوەنی پێشانگای ئامان بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبیل له كه‌لار، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: به‌رزى دۆلار كاریگه‌رى زۆرى كردوه‌ته سه‌رمان، بەشێوەیەک لەئێستادا خواستى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل لەلای هاوڵاتیان زیاترە وه‌ك له كڕین.
باسی لەوەشکرد ئەم دۆخە کاریگەریی هەبوە لەسەر ئیشوکاریان، بەتایبەتی ساڵانە ٧٠-٧٥ ملیۆن باج بە حکومەت دەدەن.
رونیکردەوە: بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر گرێبه‌ستێكی کڕینی ئۆتۆمبێل بڕى ٢٠ هه‌زار دینار وه‌رده‌گرین، له ئێستادا بەوهۆیەی كڕین و فرۆشتن كه‌مى كردوه، ئه‌نجامدانى گرێبه‌سته‌كانیش كه‌م بوه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان