دەنگ نێت
ئەمشەو گەنجێکی دانیشتوی قەزای کفری بەهۆی تەقەی خۆشیەوە فیشەکی بەر کەوت و بە سەختی بریندار بو، بۆ چارەسەریش رەوانەی سلێمانی کراوە.
رزگار لەتیف، جێگری بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەمشەو گەنجێک لە کفری بە برینداریی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکەمان کە فیشەک بەر سکی کەوتوە.
رونیشیکردەوە: لەو تەقەی خۆشیانە بۆ بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق کراوە، فیشەکی بەرکەوتوە.
باسی لەوەشکرد؛ رەوشی تەندروستی جێگیرە، بەڵام حاڵەتەکەی پێویستی بە نەشتەرگەریی گەورە هەیە، هەربۆیە بە ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی گوازراوەتەوە.
گەنجەکە ناوی (سەرکۆ والی)یە و لەدایکبوی (١٩٩٠)ـە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان