دەنگ نێت
بەرپرسی کاروباری مرۆیی لە ئیدارەی گەرمیان ئاشکرای دەکات هەوڵێک هەیە هەردو کەمپی ئاوارەکانی قۆرەتو و تازەدێ بکرێنە یەک کەمپ.
بێستون ژاڵەیی، بەرپرسی کاروباری مرۆیی لە ئیدارەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئێستا هەوڵێک هەیە هەردو کەمپی ئاوارەکانی تازەدێ لە کەلار و قۆرەتو لە ناحیەی قۆرەتو، بکرێنە یەک کەمپ، ئەمەش بەوپێیەی کەمپی قۆرەتو لەڕوی گوزەرانەوە بۆ ئاوارەکان نەگونجاوە و کەمتر لە ٨٠ خێزانی تێدا ماوە، بەڵام کەمپی تازەدێ گونجاو ترە.
ئاماژەی بەوەشدا هێشتا ئەم بیرۆکەیە بەتەواوی جێبەجێنەکراوە، هەروەک هەندێک لە ئاوارەکان رازیی نین بەم هەنگاوە.
بێستون ژاڵەیی، زیاتر وتی: ئێمە شتێک ناکەین بەناچاری، بەڵکو دەبێت خەڵک بە ئارەزومەندانە کەمپی خۆیان بەجێ بێڵن بۆ کەمپەکەی دیکە، چونکە تاوەکو ئێستا دانیشتوانیان ناڕازی بون.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان