ده‌نگ نێت
پرۆژه‌ى شارى پیشه‌سازى گه‌رمیان به رێنماییه‌كى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان كاره‌كانى راگیراوه، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: به‌پێی رێنماییه‌كه ده‌بێت كۆمپانیا له %1ـى كۆى گوژمه‌ى پرۆژه‌كه بخرێته سه‌ر حساب بانكیهك وه‌ك داهات.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پرۆژه‌ى شارى پیشه‌سازى گه‌رمیان كه له نێوان ناحیه‌ى رزگاى و قه‌زاى كه‌لار دروست ده‌كرێت، له‌سه‌ر روبه‌رى 2 هه‌زار و 500 دۆنم زه‌ویه، هه‌مو رێكاره‌كانى ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌واو بوه و زه‌ویشى بۆ ته‌رخان كراوه.
وتیشى: دیزانى پرۆژه‌كه‌مان لایه ئه‌گه‌ر به‌هه‌مو خزمه‌تگوزارییه‌كانیه‌وه كه پێویستن ته‌واو بكرێت ئه‌وه گوژمه‌ى پرۆژه‌كه باى 270 ملیۆن دۆلاره.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له رێگه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه ته‌نده‌رینى بۆ كراوه بۆ كۆمپانیایه‌ك ده‌رچوه به ناوى كوردستان، به‌ڵام رێنماییه‌كى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان كه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه پرۆژه‌كه‌ى راگرتوه له ئێستادا، رێنماییهكهش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت پێش ده‌ستپێكى پرۆژه‌كه له %1ـى كۆى گوژمه‌ى پرۆژه‌كه بخرێته سه‌ر حساب بانكیهك به كاش كه ده‌كاته 3 ملیۆن دۆلار.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له ئێستادا به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه وه‌ك پشتیوانییه‌ك له كه‌رتى پیشه‌سازى ئه‌یانه‌وێت ئه‌و له %1ـه له پرۆژه‌كانى كه‌رتى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى وه‌رنه‌گرن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان