ده‌نگ نێت
سەرۆکایه‌تی شارەوانی کەلار دابەشکردنی زەوی بۆ گەڕەکی "لیوا رەشەکە" رادەگرێت، نوێنەرانى دانیشتوانی گەڕەکەکەش رونکردنەوە ده‌دات و رەتی دەکەنه‌وە هیچ کەسێک بەبێ ئەوەی مافی هەبێت سودمەند بوبێت.
دوێنێ دانیشتویه‌كى گه‌ڕه‌كى "لیوا ره‌شه‌كه"ـى كه‌لار بە رادیۆی دەنگی وت: ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكى ناشایسته قه‌ره‌بویان پێدراوه به‌ناوى ئه‌وه‌ى دانیشتوى لیوا ره‌شه‌كه‌ن، له‌كاتێكدا دانیشتوى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ن، هه‌روه‌ك كه‌سانێكیش به پاڵپشتی كه‌سانى حزبی زه‌وی قه‌ره‌بویان پێدراوه.
له‌به‌رامبه‌ردا نوێنەرێکی ئەو گەڕەکە، ئه‌و زانیارییانه ره‌د ده‌كاته‌وه.
دلێر هیدایەت، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: ئەوەی وتراوە راست نیە، بەڵکو کەسانێک هەن هەر لەو گەڕەکە بون، بەڵام بەهۆی بارودۆخێک لە شوێنێکی دیکە نیشتەجێبون و ماڵەکانیان لەوێ ماوەتەوە و ئێستا مافی خۆیانە قەرەبو بکرێنەوە.
هاوكات نوێنه‌رانى ئه‌و گه‌ڕه‌كه راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكردوه‌ته‌وه و تیایدا به 5 خاڵ قسه‌كانى ئه‌و هاوڵاتیانه ره‌د ده‌كه‌نه‌وه كه باسی له‌بونى ناشایسته‌یی له پێدانى قه‌ره‌بوه‌كان كردبو.

دەقی راگەیەنراوی نوێنەرانی گەڕەکی لیوا رەشەکە
له‌لایه‌كى دیكه‌وه هەر ئەمڕۆ سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار لە راگەیه‌نراوێکدا راگرتنی دابەشکردنی زەوی بەسەر گەڕەکی لیوا رەشەکە راگەیاند. ئاماژەی بەوەشکردوه ئه‌م بڕیاره‌یان "بەهۆی تێبینی و سەرنج و سکاڵا"وه بوه له‌و پرۆسه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان