دەنگ نێت
بەهۆی خراپی چیمەنی یاریگای شێروانە یاری لەیاریگاکەدا ناکرێت، جێگری سەرۆکی یانەی شێروانەش دەڵێت: سەروی 70 ملیۆن دیناری دەوێت بۆ ئەوەی بتوانین یاری تێدا بکەین.
یاریگاى نوێی یانهى وهرزشی شێروانه بۆ تۆپی پێ، پێش 10 ساڵ بهردى بناغهكهى دانرا، بهڵام ههتا ئێستا بههۆی بونى كێشه و كهموكورتی تێیدا نزیکەى پێنج یاری تێدا ئەنجام دراوە و بەتەواوى نهكراوهتهوه و یانهكه به ناچارى یارییهكانى له یاریگا كۆنهكهى "مهلعهبهكه" ئهنجام دهدات.
لهوبارهوه، تەڵعەت سەعدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یانەی شێروانە، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەگەر چیمەنی یاریگاکە چاک بکەین دەتوانین یارییەکانی خولی نایابی کوردستانی تێدا ئەنجام بدەین.
بەوتەی جێگری سەرۆکی یانەی شێروانە، چیمەنی یاریگاکە کوالێتیەکی باش نیە، کاتێک یاریزانان یاری تێدا دەکەن توشی پێکان دەبن.
پرۆژەی یاریگای نوێی یانهى شێروانە، بەشی یەکەمی تەواو بوە و ئهگەر بەشی دوەمیشی تەواو بێت، جێگەی پازدە هەزار هاندەر دەکاتەوە.
لەبارەی ئەوەی چەندی تیێدەچێت بۆ ئەوەی بتوانن لەو یاریگایە یاری ئەنجام بدەن، تەڵعەت سەعدوڵڵا باسی لەوە کرد: دەرخستەمان بۆ حکومەت کردوە، سەروی 70ملیۆن دیناری دەوێت بۆ ئەوەی بتوانین یاری تێدا بکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان