دەنگ نێت
نرخی هێلکە لە بازاڕەکاندا بەرزبوەتەوە، فرۆشیارێک دەڵێت: لە بری ئێران ئێستا لە تورکیاوە هێلکەمان بۆ دێت و هەر کارتۆنێک ١٢ هەزار دینار نرخەکەی گرانبوە، چاودێری بازرگانی گەرمیانیش دەڵێت: بەرهەمی هێلکەی ناوخۆیی پێویستی بازاڕ پڕ ناکاتەوە.
هەرێم محەمەد، فرۆشیار لە قەزای کەلار، لە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: نرخی سەرجەم کەلوپەلەکان بەرزبوەتەوە، بەڵام هێلکە زیاتر، چونکە پێشتر لە ئێرانەوە بۆمان دەهات، بەڵام ئێستا بۆمان هەناردە ناکرێت و ئەوەی تورکیا دەکڕین.
وەکخۆی دەڵێت: پێشوتر نرخی یەک کارتۆن هێلکە ٦٠ هەزار دینار بو، ئێستا ٧٢-٧٣ هەزار دینارە.
لایخۆشییەوە بەڕێوبەری چاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ چەند هۆکارێک، لەنێویاندا ناجێگیری و بەرزبونەوەی بەهای دۆلار.
حیکمەت ئەحمەد، بۆ رادیۆی دەنگ وتیشی: هاوکات ئەو هێلکەیەی لە ناوخۆ بەرهەمدێت، پێویستی بازاڕ پڕ ناکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد بەهۆی ئەو گرفتە ئابوریانەی لە ناوخۆی وڵاتەکەدا هەن، ئێران هەناردەی سنوردار و کەمکردوەتەوە، لەنێویشیان دا هێلکە، ئەمەش هۆکارە بۆ بەرزبونەوەی نرخەکەی.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان