دەنگ نێت
بەڕێوبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێم دەڵێت: بەنداوی خۆرنەوازان بەهۆی نەبونی نەختینە لە بانکدا کارەکانی راگیراوە، لە مانگی ئاداری ئەمساڵ هەوڵی دەستپێکردنەوە و تەواوکردنی دەدەینەوە.
بەنداوی خۆرنەوازان لە ناحیەی ئاوەسپیە لەقەزای کفری ٪٩٦ـی کارەکانی تەواو بوە، ماوەی ٥ ساڵیشە کارکردن تێیدا راگیراوە و هیچ بڕە پارەیەک بۆ بەڵێندەری پڕۆژەکە خەرج ناکرێت.
بەرێوبەری گشتی بەنداوەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، رەحمان خانی، بە رادیۆی دەنگی وت: بەهۆی کەمی نەختینە لەبانکدا کارەکانی بەنداوی خۆرنەوازان راگیراوە، جگە لەوەش گرفتی یاسایی هەیە، بەڵام لە هەوڵی چارەسەرکردنیداین.
باسی لەوەشکرد کار لەسەر ئەوە دەکەن بەنداوەکە لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا دەستبەکارکردن تیایدا بکرێتەوە.
بەنداوی خۆرنەوەزان دەکەوێتە سەر چەمی ئاوەسپی لەنێوان گوندهكانی لەک، سهرههنگ و قهواڵی سەر بە ناحیەی ئاوەسپی له قەزای کفری، بهگوژمهی 14 ملیار دینار لە کۆتایی ساڵی 2009 دا دەست بە کارکردن تێیدا کراوە، تائێستا 11 ملیار دیناری تێیدا خهرج کراوە و 96%ـى كارهكانى بهنداوهكه تهواو كراوه، زیاتر لە پێنج ساڵیشە کارکردن تێیدا وەستاوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان