دەنگ نێت
بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان دەڵێت، لە ٧٢ کاتژمێری داهاتودا ١٠٠ تۆن غاز دەگاتە گەرمیان.
یادگار فەتاح، بە رادیۆی دەنگی وت: لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان قسەمان کردوە و بڕیارە هەتا ٧٢ کاتژمێری داهاتو، بڕی زیاتر لە ١٠٠ تۆن غاز کە دەکاتە نزیکەی ١٠ هەزار بوتڵە غاز، لە کێڵگەی غازی کۆرمۆرەوە بگاتە گەرمیان و لەرێگەی بریکارەکانەوە بەسەر هاوڵاتییان دا دابەش بکرێت.
غازی گەرمیان لە کەرکوکەوە دێت، بەڵام لە سەری ساڵەوە کێشە لە هاتنی بڕە غازەکە دروست بوە، بەمەش قەیرانی غاز لە ناوچەکەدا دروستبوە و نرخی غاز بۆ سەروی ١٥ هەزار بۆ یەک بوتڵە غاز بەرزبوەتەوە.
بە وتەی بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان، لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان