دەنگ نێت
هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت هەڵمەتێکی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبیلە بێسەرەتا و ژمارە ساختەکان دەستپێکردوە کە بە "مەلیکە" ناسراون، ئاشکرایشی دەکات تائێستا نزیکەی ١٥ ئۆتۆمبیلیان دەستبەسەردا گرتوە.
سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئۆتۆمبێلێکی زۆری بێ ژمارە لەنێو شاری کەلارە هەیە و ژمارەشیان رۆژ لەدوای رۆژ لەزیادبوندایە،
زۆربەشیان بەبێژمارەیی یان بە ژمارەی ساختەوە دەسوڕێنەوە.
وتیشی: لەزۆربەی روداو و سەرپێچییەکان دا هەندێکیان هەڵدێن، ئەمیش کێشەیەکی زۆری بۆ هێزە ئەمنیەکان دروستکردوە و قورسە بیاندۆزینەوە.
باسی لەوەشکرد هەر ئۆتۆمبێلێک لەو ئۆتۆمبێلانە بکەوێتە نێو مەفرەزەکانیانەوە دەستی بەسەردا دەگرن و تائێستاش نزیکەی ١٥ ئۆتۆمبێل دەستی بەسەرداگیراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان