ده‌نگ نێت
گرفتی كه‌می ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی له‌نه‌خۆشخانه‌كانی گه‌رمیان هه‌یه و به‌رێوبه‌ری گشی ته‌ندروستی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هەندێک بەشمان دەرمانی زۆر کەم بوەتەوە و لەچەند هەفتەی داهاتوەوە له‌كاركردن دەوەستێت.
د.سیروان محه‌مه‌د، به‌رێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتی: ئێمە چەند مانگێکە هۆشداریمان داوە، کۆمەڵێک لیستمان ناردوە بۆ وەزارەت كه هەڵسەنگاندنی دۆخەکەیە، پێمان وتون لەمانگی دوازدە هەندێک ده‌رمان و پێداویستی ئەبڕێت، لەمانگی یەکدا ده‌رمان و پێداویستیه‌كانی تر ده‌بڕێت، ئێستا لەناو ئەو دۆخەداین.
وتیشی: ئەو بودجەیەی هەبو تائێستا نەدراوە بە کۆمپانیاکان، توشی کێشە بوین هەندێک بەشمان وەستاوە و هەندێک بەشمان دەرمانی زۆر کەم بوەتەوە و لەچەند هەفتەی داهاتوەوە دەوەستێت.
باسی له‌وه‌ش كرد: وەزارەتی تەندروستی هەمو ئەو نوسراوانەی ئێمە کردومانە، ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی کردوە، کێشەی ئێمە نەبونی نەختینەیە لەبانکدا، ئەوەی هەیە لەکێشەی دەرمان نەبونی نەختینەیە لە بانکەکانی گەرمیان.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان