ده‌نگ نێت
بەرپرسی لقی 22ـى پارتی لەگەرمیان دڵنیایی دەدات لە مانەوەی لە پۆستەکەیدا، دەشڵێت: لەلایەن سەرکردایەتی حزبەکەمەوە بڕیاری لێدراوە.
له دواى كۆنگره‌ى چوارده‌وه، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بڕیاریدا گۆڕانكاریی له پۆستى به‌رپرسانى لقه‌كانى دا بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى لقه‌كانى گۆڕی. هاوكات ئه‌گه‌رچی ده‌نگۆیه‌كى زۆر هه‌بو به ئه‌نجامدانى گۆڕانكاریی له لقی گه‌رمیان، بەڵام بەرپرسی ئەو لقە رەتی دەکاتەوە گۆڕانکاری بکرێت.
ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ـى پارتی لەگەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: هێشتا گۆڕانکاریەکان بەردەوامن، بەڵام بۆ لقی گەرمیان جارێكی دیکە لەلایەن حزبەکەمەوە ئەو پۆستە بەمن سپێردرایهوە.
لە بارەی ئه‌وه‌ى مانەوەی لەو پۆستە تاوەکو چەندێک دەبێت؟ ئه‌كره‌م ساڵح، وتی: ئەوە دیاریی نەکراوە کە تاوەکو 2 یان 4 ساڵ بێت یاخود وادەیەک بۆ مانەوە دیاریی بکرێت.
بەوتەی خۆیشی، ئەو داوای مانەوە نەکردوە، بەڵکو بڕیارەکە لە ئاستی سەرەوهى حزبه‌كه‌یه‌وه دراوە.
ئه‌كره‌م ساڵح، ئه‌گه‌رچی ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى حزبه‌كه‌ى نییه، به‌ڵام زیاتر له 10 ساڵه پۆستى به‌رپرسی لقی 22ـى گه‌رمیانى پارتى پێدراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەمامگەکەی رزگاریی داخرا و خاوەنەکەی نازانێت بۆ؟
-
-
هەواڵسەنتەرێكی ئۆتیزم بۆ مناڵانی سەرو ١٢ ساڵ لە كەلار دەكرێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی پارکە خێزانییەکەی کەلار بەنادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
زۆرترین بینراوەکان