ده‌نگ نێت
به‌نداوی خۆرنه‌وازان له گه‌رمیان 96%ـى كاره‌كانی ته‌واو بوه و به‌هۆی قه‌یرانی دارایه‌وه كاركردن تێیدا وه‌ستاوه، به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی ئاوه سپیش ده‌ڵێت: به‌هۆی نه‌بونی پاره‌ی نه‌ختینه له بانك هیچ سولهفهیهك بۆ به‌ڵێنده‌ره‌كه خه‌رج ناكرێت.
بەنداوی خۆرنەوەزان دەکەوێتە سەر چەمی ئاوەسپی لەنێوان گونده‌كانی لەک سه‌رهه‌نگ و قه‌واڵی سەر بە ناحیەی ئاوەسپی له قەزای کفری، به‌گوژمه‌ی 14 ملیار دینار لە کۆتایی ساڵی 2009 دا دەست بە کارکردن تێیدا کراوە، تائێستا 11 ملیار دیناری تێیدا خه‌رج کراوە و 96%ـى كاره‌كانى به‌نداوه‌كه ته‌واو كراوه، زیاتر لە پێنج ساڵیشە کارکردن تێیدا وەستاوە.
عه‌زیز محه‌مه‌د، به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی ئاوه سپی، له‌باره‌ى به‌نداوه‌كه‌وه بۆ رادیۆی ده‌نگ وتی: به‌هۆی نه‌بونی پاره‌ی نه‌ختینه‌وه له بانك، هیچ سولفه‌یه‌ك بۆ به‌ڵێنده‌ره‌كه خه‌رج ناكرێت.
باسی له‌وه‌شكرد: به‌نداوه‌كه یه‌كێكه له پرۆژانه‌ی حكومه‌ت بریاری لێداوه ته‌واوی بكات، به‌ڵام تا ئێستا ده‌نگی نیه و نازانرێت كه‌ی ده‌ست به‌كاركردن تیایدا ده‌كرێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان