دەنگ نێت
لە بەرامبەر پێنەدانی موچەی ٧ مانگی کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا لە گەرمیان، بەڕێوبەری نەخۆشخانەکە دەڵێت: هیچ دڵنیاییەک نیە لە خەرجکردنی ئەو موچانە.
کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا بۆ چاودێری ورد و نەخۆشیە گوازراوەکان لە گەرمیان، گازندەی ئەوە دەکەن کە موچەی ٧ مانگیان پێنەدراوە، سەرباری ئەوەش موچەکانیان بەپێی بەشەکانیان گۆڕانکاری تێدا کراوە لە ٥٠٠ هەزارەوە کراوە بە ٣٠٠ بۆ ٢٥٠ هەزار دینار.
لەبارەی ئەم کێشەیەوە، بەڕێوبەری نەخۆشخانەکە، د. حارس محەمەد، بە رادیۆی دەنگی وت: وەزارەتی تەندروستی رەزامەندی داوە بە کارکردنی ئەو کارمەندانە بە خۆبەخشی نەک بەرامبەر موچە و پارە.
وتیشی: یەکێتی نیشتمانی موچەی کارمەندەکانی لەسەرەتاوە لە ئەستۆگرت وەکو هاوکاری نەک دابینکردنی موچە.
لەبارەی داوای کارمەندەکانیشەوە کە موچەی ٧ مانگیان پێنەدراوە، د. حارس محەمەد وتی: هیچ دڵنیاییەکمان پێنەدراوە بەوەی ٧ مانگی پێشو کە هیچ بڕە پارەیەک تەرخان نەکراوە، بۆیان تەرخان دەکرێت و پێیان دەدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان