دەنگ نێت
هێزە ئەمنییەکانی عێراق ٤ کەسیان دەستگیر کرد بە تۆمەتی راوی ئاژەڵی کێوی لە سنوری مەندەلی، کە دوانیان ناسراونەتەوە و دانیشتوی کەلارن.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە سنوری قەرەقوش لە ناحیەی مەندەلی لە پارێزگای دیالا، ٤ کەسیان دەستگیرکردوە بەتۆمەتی راوی ئاژەڵی کێوی.
رونیشیکردەوە: دوان لە کەسەکان ناسراونەتەوە و یەکێکیان کەسایەتییەکی کوردی ناسراوی ناوچەکەیە، دوانەکەی تر نەناسراونەتەوە.
هاوکات هێشتا هەموشیان دەستبەسەرن و وێنەیان بە دەستبەسەری لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان