دەنگ نێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان، دەڵیت: تێبینیمان لەسەر ئەدای بەڕێوبەرە حکومییەکانی گۆڕان لە گەرمیان هەیە و دەبێت بگۆڕدرێن.
کەریم عەلی، لە میانەی بەرنامەی گفتوگۆی دەنگی رادیۆی دەنگ دا، باسی لەوەکرد یەکێک لەو شتانەی کە پێویستە بزوتنەوەکە گۆڕانکاری تێدا بکات، پۆستەکانیەتی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان لە ئاستی بەڕێوبەری گشتی و یەکە کارگێڕیەکانیش.
بەوتەی ئەو ئەندام ئەنجومەنە، ئەدا و کار و چالاکی بەڕێوبەرە حکومییەکانی سەر بە گۆڕان جیاوازی نیە لەگەڵ حزبێکی دیکەی وەک یەکێتی، دەشڵێت: "بۆیە پێویستە کەسی دیکە لە شوێنەکانیان دابنرێت".
لەئیدارەی گەرمیان یەکێتی و گۆڕان لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە رێککەوتنیان کرد بۆ دابەشکردنی پۆستە ئیدارییەکانی سنورەکە، لەو چوارچێوەیەدا پۆستی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی کەلار و ٣ بەڕێوبەری گشتی (تەندروستی، کشتوکاڵ و چاودێری کۆمەڵایەتی) و بەڕێوبەرێک (مەرزی پەروێزخان) و ٢ بەڕێوبەری ناحیە (شێخ تەویل/ کەلار و سەرقەڵا/ کفری) بەر گۆڕان کەوتن.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان