دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى گشتی گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان ده‌ڵێت: به گوژمه‌ى 1 ملیار دینار پرۆژه‌ى گه‌شتیارى به‌نداوى باوه‌شاسوار راگیراوه كه له %15ـى كاره‌كانى ته‌واو بوه.
هێرش فه‌یزوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاری سنوره‌كه راگیراون، دیارترینیان پرۆژه‌ى گه‌شتیارى سه‌ر به‌نداوى باوه‌شاسواره كه له %15ـى كاره‌كانى ته‌واو بوه و گوژمه‌كه‌ى یه‌ك ملیار دیناره، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى داراییه‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: قۆناغى دوه‌ممان كاركردنه له‌سه‌ر به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه.
به‌رای خۆیشی پرۆژه‌كه رۆڵی ده‌بێت له‌وه‌ى به‌نداوه‌كه ببێته ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاریی مۆدێرن.
به‌نداوى باوه‌شاسوار نزیكه‌ى 10 ساڵه له قه‌زاى كفری دروستكراوه كه ئاوى باراناو و لافاو و چه‌مه وه‌رزییه‌كانى سنوره‌كه گلده‌داته‌وه، وێڕای سودی بۆ ئاوی ژێر زه‌وی ناوچه‌كه و كشتوكاڵكردن، هاوكات ژینگه‌یه‌كى له‌بارى ره‌خساندوه بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى گه‌شتیاریی، به‌ڵام له‌وباره‌یه‌وه هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه و پرۆژه‌كه‌ش وه‌كو ناوچه‌یه‌كى ته‌ریكی بێ خزمه‌تگوزاریی ماوه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان