دەنگ نێت
سەرباری پێکهێنانی لێژنەیەک له ماوه‌كانی پێشودا بۆ گۆڕانکاری لە پۆستی بەرێوبەرە حكومیه‌كانى یەکێتی لە سنوری گەرمیان، وتەبێژی مەڵبەندی 11ـى رێکخستنی گەرمیانی ئەو حزبە دەڵێت: گۆڕانکاریی دەکرێت، بەڵام نازانرێت کەی.
یه‌كێتى نیشتمانى بڕیارداوه گۆڕانكاری له به‌ڕێوبه‌رانى پۆسته حكومیه‌كانى دا بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لە ماوه‌كانی پێشودا لیژنەیەکی تایبەت بەو پرسه سەردانی گەرمیانی کرد و کۆبونەوەی لەگەڵ بهڕێوبهرهكانى سنوره‌كه ئه‌نجام دا.
لەبارەی دواین هەنگاوەکانی ئەو گۆڕانکارییانە، ئه‌كره‌م ساڵح، وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندى 11ـى رێكخستنى گه‌رمیانى یه‌كێتى نیشتمانى، بە رادیۆی دەنگی وت: گۆڕانكاری ده‌كرێت، به‌ڵام كه‌ی گۆڕانكاری ده‌كرێت و كوێ ده‌گۆڕدرێت، ئه‌مه نازانم.
وتیشی: هێشتا هیچ بڕیارێکی فەرمیمان لەسەر گۆڕانکاریەکان پێنەگەیشتوە، هەركاتێكیش ده‌ست به گۆڕانكارییه‌كان كرا، یه‌كێتی كادری باشی هه‌یه.
بریاردانی گۆرانكاری له نێو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له كاتێكدایه تاکو ئێستاش بە ژمارە دیارینەکراوە کە چەند بەرێوبەرایەتی کە له پشکی ئەو حزبەیە، گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت.
لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دا، لەکۆی نزیکەی ٧٥ پۆستی فەرمی، جگە لە (١٣) دانەیان کەلەلای بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەرییە، ئەوانی دیکەی لەلای یەکێتی نیشتمانییە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان