دەنگ نێت
رێژەی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا لە سنوری گەرمیان گهشتوهته ٨٤٪، وتەبێژی بهڕێوبهرایهتى گشتى کارەبای گەرمیانیش دەڵێت: پێوەرەکە كاریگهری هەبوە لە زیادبونی رێژەی پێدانی کارەبا.
بهپێی ئامارێكی بهرێوبهرایهتی كارهبای گهرمیان، لەسنوری ئیدارەی گهرمیان ٨۰ هەزار هاوبەشی کارەبا ههیه و ٦۷۷۱۷ هاوبەش پێوەری کارەبایان بۆ بەستراوە، واته ٨٤٪ـی هاوبەشەکان پێوەریان بۆ بەستراوە.
ئالان ئهركان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان بە رادیۆى دەنگی راگهیاند: ئەو هاوبەشانەی پێوەریان بۆ نەبەستراوە بە زۆری گوندەکانن، وەزارەت گرێبەستی کردوە لەگەڵ کۆمپانیاکە، چاوهڕێین دەست بکرێت به بەستنی پێوەر بۆ گوندەکان.
لەبارەی زیاتربونی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباى نیشتیمانى لە سنوری گەرمیان دوابەدوای بەستنی پێوەری زیرەک، ئالان ئهركان، وتی: لەئێستادا رۆژانە 16 کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان.
جەختیشیکردەوە: پێوەری زیرەک كاریگهری هەبوە لەسەر زیادکردنی رێژەی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان