ده‌نگ نێت
بۆ ماوەی زیاتر لە 2 مانگە خواردن بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابین ناکرێت بەھۆی خەرج نەکردنی پارە بۆ کۆمپانیاکان، جێگری بەرێوبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلاریش دەڵێت: ئەو گرفتە بەردەوامی ھەیە و داوامان کردوە قەرەبوی مادی کارمەندانمان بکرێتەوە.
ئه‌ركان محەمەد رەشید، جێگری بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار، لەمبارەیەوە بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: کێشەی دابین نەکردنی خواردن بۆ کارمەندانی تەندروستی و بەشی ئێشکگریمان بەردەوامی ھەیە و تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراوە، ھۆکارەکەشی خەرج نەکردنی پارەیە بۆ کۆمپانیاکانی ئامادەکردنی خواردن.
وتیشی: داوامان کردوە قەرەبوی مادی کارمەندان بکرێتەوە، چونکە بۆ ماوەی چەند مانگێكە لەسەر حسابی خۆیان خواردن دەکڕن و ئامادەی دەکەن.
جەختی لەوەشکردەوە: تاوەکو ئێستا وەڵامی ئەو داواکاریەمان نەدراوەتەوە لەسەروی خۆمانەوە.
پرۆسه‌ى دروستكردنى خواردن بۆ ستافی ئێشكگرى نه‌خۆشخانه‌كانى گه‌رمیان پێشتر له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا، دواتر كۆمپانیاكه ده‌ستبه‌ردارى كاره‌كه‌ى بو و سپێردرا به چێشتخانه‌یه‌ك كه رۆژانه خواردنى بۆ ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان دابین ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی پێنه‌دانى شایسته داراییهكانییهوه، چێشتخانه‌كه‌ش ماوه‌ى 2 مانگه خواردن به نه‌خۆشخانه‌كان نادات و ئه‌و ناوه‌ندانه به‌بێ خواردن ماوه‌نه‌ته‌وه و كارمه‌ند و ستافه ئێشككگرهكان له‌سه‌ر حسابی خۆیان خواردن دابین ده‌كه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان