ده‌نگ نێت
کارکردن لە پرۆژەی بەرزە پردی رێگای کەلار- رزگاریی به‌رده‌وامه و به‌ڵام نازانرێت كه‌ى ته‌واو ده‌كرێت، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لاریش ده‌ڵێت: تا مانگێکی تر بڕگه‌ى قیرکردن ده‌ستپێده‌كات و ئۆڤەر پاسەکەی تەواودهبێت.
بەرزە پردی رێگای ناحیەی رزگاری، ھەردو رێگای کەلار-رزگاری و شەقامی پشتێنەیی بە شێوازی ئینتەرچەینج بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەم پردە لەلایەن وەبەرهێنەرێکەوە دروست دەکرێت لەبەرامبەر پێدانی زەوییەک پێی لە پشت بازاڕی گەنم فرۆشەکانی ناوبازاڕی کەلار بۆ ئەوەی باڵەخانەیەکی تێدا دروست بکات، پاش ئەوەی پرۆژەکە چەند هەنگاوێکی باشی بڕیوه، به‌ڵام له ئێستادا کارکردن به‌خاوی تێدا به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسی له كاركردن له پرۆژه‌كه كرد و وتی: کاری تێدا دەکرێت و بەمنزیکانە دەگاتە قۆناغی قیرکردن و پڕکردنەوە و تێکەڵەى تەواو بوە.
باسی له‌وه‌ش كرد: پرۆژه‌كه رەنگە نەگاتە مانگێکی تر بگاتە بڕگەی قیرکردن و ئۆڤەر پاسەکەی سەرەوه تەواوبێت، یوتێرن و بازنەکانی خوارەو دواتر ئیشی تێدا دەکرێت و تەواو دەبێت.
هه‌روه‌ك سه‌رۆكى شاره‌وانى واده‌یه‌كى دیارییكراوى له‌باره‌ى ته‌واوبونى پرده‌كه و كردنه‌وه‌ى به ته‌واوه‌تى نه‌خسته‌ڕو.
پێشتر رادیۆی ده‌نگ له مانگى ئابی ئه‌مساڵ بڵاویكرده‌وه: بەهۆی بەرزبونەوەی تێچوی پرۆژەکەوه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه جێبەجێکارهكهى رایگرتوە، چونکە پرۆژەکە ئەو کاتەی كه بڕیاری لێدراوە، تەواوکردنی بە بڕی ٢ ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە، بەڵام بەهۆی گرانبونی نرخی کاڵا و شتومەکەوە، تێچوەکەی زیاتر بوە و به‌وهۆیه‌شه‌وه وه‌به‌رهێنه‌كه پرۆژه‌كه‌ى ماوه‌یه‌ك راگرت و دواتر له سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلوله‌وه جارێكى تر ده‌ستیپێكرده‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکێشەی غاز بۆ تازە هاوسەران و ئەو پیاوانەی ٢ هاوسەریان هەیە دروستدەبێت
-
-
هەواڵشارەوانی رزگاریی: هەڵمەتێكی لابردنی خانی ئاژەڵانمان دەستپێكردوە
-
-
هەواڵداخستنی کارگەیەکی سەهۆڵی بارگرانی بۆ خەڵکی کفری دروستکردوە
-
-
راپۆرتیەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ؛ حکومەت و کۆمپانیا لە گەرمیان پێشێلی یاسا دەکەن
-
-
هەواڵهەڵمەتێک بۆ داخستنی دەرمانخانەکانی کەلار دەستپێدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان