دەنگ نێت
به‌پێى وته‌ى به‌شێك له هاوڵاتیان له سه‌نته‌رى تیشك له كه‌لار بلیتى سۆنار نابڕدرێت له‌لایه‌ن كارمه‌ندانه‌وه، لێپرسراوى کارگێڕیی سه‌نته‌ره‌كه‌ش هۆكاره‌كه‌ى گهڕاندهوە بۆ "بە رقا چونی" کارمەندان.
به‌پێى وته‌ى چه‌ند هاوڵاتیه‌ک، له نێو سه‌نته‌رى تیشک له كه‌لار له به‌شى سۆنار بلیت بۆ هاوڵاتیان نابڕدرێت، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆى دروستبونى قه‌ره‌باڵخى زۆر و هاوڵاتیانى نیگه‌ران كردوه.
له‌به‌رامبه‌ردا، كاروان محه‌مه‌د، لێپرسراوى کارگێڕیی سه‌نته‌رى تیشك له كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پێدانى بلیت به هاوڵاتیان چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لاره‌وه ده‌كرێت، ئێستا بەهۆی بە رقا چونی کارمەندانەوە بلیت بۆ سەنتەرەکەی ئێمە نابڕن.
رونیکردەوە: به‌ڕێوبه‌ری ئیداره‌ى نه‌خۆخشانه‌كه یه‌كێك له‌و كارمه‌ندانه‌ى له‌و به‌شه‌ن گواستوەتەوە بۆ به‌شێكى دیكه، کارمەندانی ئەو بەشەش چون به رق دا و ده‌ڵێن بلیت نه بۆ سه‌نته‌رى تیشكه‌كه و سه‌نته‌ره‌كانى دیكه‌ش نابڕین.
بۆ وەرگرتنی قسەی ئەوان، رادیۆی دەنگ چەند جارێک پەیوەندی بە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلارەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بێوەڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان