
دەنگ نێت
بهڕێوبهرایەتی ئاوى كهلار رایدەگەیەنێت؛ ئەو هاوڵاتیانەی ناتوانن پێوەر بکڕن بەوهۆیەی لەبازاڕدا نەماوە، دەتوانن ناویان لامان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی غەرامەیان بۆ هەژمار نەکرێت.
سبەینێ دوامۆڵەتە بۆ بەستنی پێوەری ئاو، بەپێچەوانەوە لەو رێکەوتە بەدواوە ئیتر بڕی ٨٠ هەزار غەرامەیان لە مانگێکدا بۆ هەژمار دەکرێت، بەڵام وەک رادیۆی دەنگ بڵاویکردەوە، لە کەلار بەشێک لە هاوڵاتیان کێشەی ئەوەیان هەیە پێوەر نەماوە لە بازاڕ بۆ ئەوەی دایبنێن.
لەبەرامبەردا بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار رایدەگەیەنێت چارەسەرێکیان پێیە بۆ ئەو حاڵەتە.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوبەرایەتییەکە، هەر هاوڵاتیەک پابەندە بە بەستی پێوەری ئاو، بەڵام لەبازاڕ و جێگاکانی فرۆشتنی پێوەری دەست ناکەوێت، دەتوانێت سەردانی بەرێوبەرایەتی ئاوی کەلار بکات و لەرێگەی لیژنەیەکەوە ناوی تۆماردەکرێت، تاوەکو پێوەر دەکەوێتە بازارەوە.
جەختیش دەکاتەوە بەوشێوەیە غەرامەی ٨٠ هەزاریی نایگرێتەوە، بەو مەرجەی سەردانی لیژنەکە بکات و ناوی تۆمار بکات و پابەند بێت بە بەستنی پێوەرەکە دوای ئەوەی دەکەوێتە بازاڕەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى ساڵێك ڤیدیۆی دانانى بۆمب بۆ ئۆتۆمبیلهكهى بهرپرسێكى پارتى بڵاودهكرێتهوه
-
-
بەرنامەرێکارەکان چین بۆ روبەڕوبونەوەی کەمئاویی لە گوندەکانی گەرمیان؟
-
-
بەرنامەچ خۆراکێک جەستەمان دەپارێزێت لە وشكبونەوە بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە؟
-
-
بەرنامەتاچەند پیسکردنی ژینگە هۆکارە بۆ بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما؟
-
-
بەرنامەرێکارەکانی دروستکردنی ماستەرپلانی کەلار بە کوێ گەشتوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان