دەنگ نێت
هاوڵاتیه‌ك له گه‌ڕه‌كى سه‌ركه‌وتنى قه‌زاى كه‌لار ده‌ڵێت: دوای ئەوەی لەلایەن کۆمپانیایەک پشکنین بۆ ئاوى خواردنه‌وه‌یان کراوە، بەگوێرەی دەرەنجامەکەی ئاوی خواردنەوەیان شیاو نییە بۆ خواردنەوە، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى كه‌لاریش دەڵێت: ئەو کۆمپانیایانە خۆڵ دەکەنە چاوی خەڵکەوە.
ساڵه‌ح میروه‌یس، هاوڵاتى له گه‌ڕه‌كى سه‌ركه‌وتنى قه‌زاى كه‌لار، له ئه‌كاونتى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بڵاوى كردوه‌ته‌وه: دوای ئەوەی لەلایەن کۆمپانیای کۆمپیللۆوە پشکنین بۆ ئاوى خواردنه‌وه‌یان کراوە، بەگوێرەی ئەو پشکنینە بێت شیاوی خواردنەوە نیە. دەشڵێت: "گەر چارەسەرێکی بۆ نەدۆزرێتەوە چەند ساڵێکی هەمومان توشی شیرپەنجە دەبین".
هاوکات وێنەی ئەو ئاوەیشی بڵاوکردوەتەوە کە دوای ئەوەی پشکنینی بۆ کراوە و وەک دەردەکەوێت ئاوەکە بە تەواوی رەنگی گۆڕاوە و خڵتە و رەشی تیا بەدەر کەوتوە.
هەروەک داواش لە لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات لە راستودروستی ئەم پشکنینە بکۆڵنەوە.
له‌به‌رامبه‌ردا، سامان ره‌حیم، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: ئه‌و كۆمپانیانه‌ى كه پشكنین بۆ ئاوى ماڵان ده‌كه‌ن له نێو گه‌ڕه‌كه‌كاندا توخمى نێو پێكهاته‌كانى ئاو ده‌سوتێنن بۆیه ئه‌و خه‌ڵته و قوڕاوه دروست ده‌كات، ئه‌وه‌ی دەیکەن پشكنینى ئاو نیه و جیاوازه.
وتیشى: نوسراومان ئاراسته‌ى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار كردوه بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بكه‌ن له‌و كۆمپانیانه و له هه‌رشوێنێک بینران ده‌ستگیربكرێن و ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵ بكرێت، چونكه بونه‌ته هۆى دروستكردنى دڵه‌راوكێ له نێو هاوڵاتیان.
باسى له‌وه‌شكرد: ئەو کۆمپانیایانە بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان ساخ بكەنه‌وه، خۆڵ ئه‌كه‌نه چاوى خه‌ڵكه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکێشەی غاز بۆ تازە هاوسەران و ئەو پیاوانەی ٢ هاوسەریان هەیە دروستدەبێت
-
-
هەواڵشارەوانی رزگاریی: هەڵمەتێكی لابردنی خانی ئاژەڵانمان دەستپێكردوە
-
-
هەواڵداخستنی کارگەیەکی سەهۆڵی بارگرانی بۆ خەڵکی کفری دروستکردوە
-
-
راپۆرتیەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ؛ حکومەت و کۆمپانیا لە گەرمیان پێشێلی یاسا دەکەن
-
-
هەواڵهەڵمەتێک بۆ داخستنی دەرمانخانەکانی کەلار دەستپێدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان