دەنگ نێت
بڕیار بو هەفتەی ۲۰۰ ملیۆن بۆ تهواوکردنی رێگای کەلار- سلێمانی خەرج بکرێت، بەڵام ئەندازیاری جێبەجێکاری پرۆژهكهش دەڵێت؛ ئەو پارەیەشمان بەتەواوی بۆ خەرج ناکرێت، بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیانیش جهخت له كێشهكه دهكاتهوه.
لە مانگی ئابەوە بڕیار درا هەفتەی ۲۰۰ ملیۆن سەرف بکرێت بۆ کۆمپانیای بێشکان کە کاری تەواوکردنی چاکسازی و دوسایدیی رێگای کەلار- سلێمانی دەکات، بەڵام بەوتەی ئەندازیاری جێبهجێكارى پرۆژهكه، پارەکە دواکەوتنی تێدا هەبوە و جاری واش هەبوە هەر نەبوە یان تەنها ۹۰ ملیۆنیان ناردوە.
کەمال محهمهد ، ئەندازیاری جێبهجێكارى پرۆژهی رێگای کەلار- سلێمانی، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند؛ لەدو کاتدا پارەکە کەم دەکات یان پێمان نادەن و دوادەکەوێ، یەکەم ئەوکاتانەی کە موچە دابەش دەکرێت، دوەم جاری واهەیە دەچینە بانک پێمان دەڵێن نەختینە «سیولە» نیە.
هاوکات رادیۆی دەنگ پەیوەندی بە عەدنان خەلیل، بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان کرد، ئەویش جەختی لەقسەکانی ئەندازیارەکە کرد و وتی؛ هەفتەیەک بۆ دو هەفتە ۲۰۰ ملیۆنەکە لەکاتی پێدانی موچە دەوەستێت.
باسی لەوەش کرد؛ تا ئێستە ملیارێک بۆ ملیارو نیوێک بە کۆمپانیاکە دراوە.
لەبارەی زیادکردنی پارەی هەفتانەی پرۆژەکەوە، کەمال محهمهد، وتی؛ تەنها بەڵێنیان داوە زیادیکەن ئەگینا زیاد نەکراوە و هیچیان نەکردوە، وایان لێکردوە ۲۰۰ ملیۆنەکەش وەک خۆی نادەن، هەفتەی پێشو تەنها ۹۰ ملیۆنیان داوە پێمان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ150 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیارییکراوە
-
-
هەواڵنەمامگەکەی رزگاریی داخرا و خاوەنەکەی نازانێت بۆ؟
-
-
هەواڵسەنتەرێكی ئۆتیزم بۆ مناڵانی سەرو ١٢ ساڵ لە كەلار دەكرێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی پارکە خێزانییەکەی کەلار بەنادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان