دەنگ نێت
به‌پێى وته‌ى هاوڵاتیان له ئێستادا پێوه‌رى ئاوى ماڵان نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ى بیبه‌ستن، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى كه‌لاریش هۆكاره‌كه‌ى ده‌به‌ستێته‌وه به‌و لۆده زۆره‌ى هه‌یه له ئێستادا بۆ به‌ستنى پێوه‌ر به‌هۆى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه.
به‌پێى وته‌ى به‌شێك له هاوڵاتیان كه قسه‌یان بۆ رادیۆى ده‌نگ كردوه، له ئێستا پێوه‌رى ئاوى ماڵانیان ده‌ست ناكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بیبه‌ستن و سودمه‌ندبن له بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى.
بەپێی بڕیارێکی پێشتری حکومەت، هاوڵاتیان ئەگەر تا رێکەوتی ٢٠ـی ١٢ـی ٢٠٢٢ پێوەری ئاو ببەستن، بڕی غەرامەکەیان بۆ کەمدەکرێتەوە بۆ ١٠ هەزار، بەپێچەوانەوە دوای ئەو رێکەوتە دەبێتە ٨٠ هەزار دینار.
سامان ره‌حیم، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: نه‌بونى پێوه‌ر له ئێستادا هۆكاره‌كه‌ى زۆرى خواسته له‌سه‌رى له‌لایه‌ن خودى هاوڵاتیانه‌وه، كه فرۆشه‌كانى پێوه‌ر له پێشتردا به‌هۆى نه‌بونى خواست له‌سه‌ر نه‌یان وێراوه پێوه‌رى زۆر بهێنن، بۆیه ئێستاش ئه‌و لۆده زۆره دروست بوه و ئه‌وانیش ناتوانن به‌م نزیكانه بیهێنن.
وتیشى: له ٢١ـى مانگه‌وه هه‌ر هاوڵاتیه‌ك پێوه‌رى نه‌به‌ستبێت ئه‌وه ئه‌و بڕه پاره‌ى كه بۆى دیاريكراوه و ٨٠ هه‌زار دیناره بۆ هه‌ر مانگێك، له‌سه‌ریان حساب ده‌بێت.
باسى له‌وه‌شكرد: له ئێستا له قه‌زاى كه‌لار نزیكه‌ى ١٦٠٠ ماڵ ماون کە پێوه‌ریان نه‌به‌ستبێت، ئه‌مه جگه له هاوبه‌شانی نوێ.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان