دەنگ نێت
خاوه‌نى كۆمپانیایه‌كى دراو له كه‌لار ده‌ڵێت: نرخى دۆلار به‌ردوام له گۆڕاندایه به‌رەو به‌رز بونه‌وه، هۆكاره‌كه‌شى گه‌ڕانده‌وه بۆ زۆرى خواست له‌سه‌ری.
حسێن سه‌عید، خاوه‌نى كۆمپانیاى كۆڕەوی گەرمیان بۆ ئاڵوگۆڕی دراو، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: نرخى دۆلار به‌رده‌وام له گۆڕاندایە به‌رەو به‌رزبونه‌وه، به‌جۆرێك نرخەکە لەم ماوەیەدا گه‌شتوه‌ته 152 هه‌زار و 400 دینار.
لەبارەی هۆکاری بەرزبونەوەکەشەوە، وتی: هۆكاره‌كه‌ی بۆ زۆریی خواستى هاوڵاتیان لەسەر دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه زیاتر به‌رز بێتەوه، ئه‌گه‌رچى دۆلارى پێویستیش له بازاڕدا هه‌یه.
پێشبینی ئەوەیشی کرد گۆڕانکارییەکان تاوه‌كو سه‌ره‌تاى ساڵى نوێ به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام دەبن.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان