ده‌نگ نێت
دواى 7 ساڵ هێشتا 200 مه‌ترى ماوه‌ى شەقامی پشتێنه‌یی كه‌لار ته‌واونه‌كراوه، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لاریش ده‌ڵێت: قه‌ره‌بوى ئه‌و 11 ماڵه ته‌واو بوه كه ده‌كه‌وتنه سه‌ر شه‌قامه‌كه و چاوه‌ڕێی چۆڵكردنى خانوهكانیانین.
به‌شى سێیه‌مى شه‌قامى پشتێنه‌یی كه‌لار كه له فولكه‌ى شاره‌دێی گرده‌گۆزینه‌وه ده‌رده‌چێت، ماوه‌ى زیاتر له 7 ساڵه ته‌واو نه‌كراوه، ئه‌گه‌رچی ته‌نها 200 مه‌تری ماوه، ئه‌وه‌ش به‌وهۆیه‌ى 11 ماڵ ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌و رێڕه‌وه‌ى بۆ شه‌قامه‌كه كێشراوه و ماڵه‌كانیش داواى قه‌ره‌بویان كردوه له‌به‌رامبه‌ر چۆڵكردنیان.
به‌وته‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، هه‌مو رێكاره‌كانى قه‌ربوكردنه‌وه ئه‌و ماڵانه ته‌واو بوه و چاوه‌ڕوانى ئه‌وانن بۆ چۆڵكردنى خانوه‌كانیان.
ئه‌كره‌م ساڵح، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا هه‌ر ماڵێك له‌و 11 ماڵه، به زه‌ویه‌كى 200 مه‌ترى لە گەڕەکی جوتیارانی کەلار قه‌ره‌بو كراوه‌ته‌وه و هه‌مو رێكاره‌كانى پێدانى ئه‌و پارچه زه‌ویانه‌ش ته‌واو بوه، له ئێستادا چاوه‌ڕوانى ئه‌و ماڵانهین كه خانوەکەی سەر رێڕەوی شەوامی پشتێنەیی چۆڵبکەن بۆ ئه‌وه‌ى خانوه‌كان بڕوخێنرێن و ده‌ست به پرۆژه‌كه بكرێته‌وه و شه‌قامه‌كه ته‌واو بكرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان