
ده‌نگ نێت
تائێستا سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بڕیاری له‌باره‌ى چاره‌نوسى به‌رپرسی لقی گه‌رمیانى حزبه‌كه‌یه‌وه نه‌داوه، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه بڕیاره ئه‌و حزبه له رێكخستنه‌كانى دا بیانكات، ئه‌گه‌رچی ده‌نگۆی گۆڕینی له‌ئارادایه.
هه‌فته‌ى پێشوتر، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گۆڕانكاریی له به‌رپرسیارێتى پێنج لقی رێكخستنه‌كانى خۆی ئاشكرا كرد، له‌كاتێكدا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت گۆڕانكارییه‌كه هه‌مو لقه‌كان بگرێته‌وه.
ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ست بێت به گه‌رمیانه‌وه، تائێستا ئه‌و حزبه هیچ بڕیارێكى به فه‌رمى رانه‌گه‌یاندوه بۆ گۆڕینی ئه‌كره‌م ساڵح له پۆسته‌كه‌ى یاخود لادانى.
ئه‌كره‌م ساڵح، ماوه‌ى زیاتر له 10 ساڵه به‌رپرسی لقی گه‌رمیانه، به‌ڵام ناوبراو ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى حزبه‌كه‌ى نییه، به‌وپێیه‌ى له كۆنگره‌ى چوارده دا خۆی بۆ ئه‌ندامێتى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵنه‌بژارد.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار، ناوى ژماره‌یه‌ك كادیری ئه‌و حزبه ده‌هێنرێت بۆ وه‌رگرتنى پۆستى به‌رپرسیارێتى لقی گه‌رمیان له ئه‌گه‌رى دورخستنه‌وه‌ى ئه‌كره‌م ساڵح دا، كه دیارترینیان به‌همه‌ن كاكهعهبدوڵڵایه، به‌ڵام به فه‌رمی هیچ شتێك له‌وباره‌وه رانه‌گه‌یه‌نراوه.
وتیشی: وه‌رگرتنى پۆستى به‌رپرسی لقی خانه‌قینی پارتى له‌لایه‌ن ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ره‌وه كه ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى نیه، چانسی مانه‌وه‌ى ئه‌كره‌م ساڵحى له پۆسته‌كه‌دا هێشتوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی له نه‌ریتی حزبایه‌تى پارتى دا كه‌م به‌رپرس هه‌بون بۆ ماوه‌یه‌كى وه‌ها درێژ له پۆستی به‌رپرسیارێتى لقێكى رێكخستندا مابێتنه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى ساڵێك ڤیدیۆی دانانى بۆمب بۆ ئۆتۆمبیلهكهى به‌رپرسێكى پارتى بڵاوده‌كرێته‌وه
-
-
بەرنامەرێکارەکان چین بۆ روبەڕوبونەوەی کەمئاویی لە گوندەکانی گەرمیان؟
-
-
بەرنامەچ خۆراکێک جەستەمان دەپارێزێت لە وشكبونەوە بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە؟
-
-
بەرنامەتاچەند پیسکردنی ژینگە هۆکارە بۆ بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما؟
-
-
بەرنامەرێکارەکانی دروستکردنی ماستەرپلانی کەلار بە کوێ گەشتوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان