ده‌نگ نێت
بەبێ بانگه‌واز بۆ كردن، ئیدارەی گەرمیان 8 کەس بە گرێبەست دادەمەزرێنێت، به‌رپرسی راگه‌یاندنى ئیدارەکەش دەڵێت: وەزارەتی ناوخۆ دەسەڵاتی پێداوین.
بەپێی ئەو زانیاریەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوه، لە دیوانى ئیدارەی گەرمیان 8 کەس دامەزراون بەشێوەی گرێبەست و بەپیشەی جیاواز كه بەشی زۆریان بۆ کاری شۆفێرییه. هه‌روه‌ك دامەزراندنەکە بەبێ راگەیاندن و بانگه‌واز بۆ كردن بوه، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ى شوێنێكى وه‌كو ئیداره‌ى راپه‌ڕین كه بۆ دامه‌زراندن فۆرمی بڵاوكردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان پڕیبكه‌نه‌وه.
لایخۆشیه‌وه به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان، چۆمان ئه‌حمه‌د، جه‌ختى له زانیارییه‌كان كرده‌وه و بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: ماوەی چەند رۆژێکە گرێبەستیان بۆ 8 کەس کردوە کە پێشوتر ٥ کەسیان خزمەتی خۆبەخشییان هەبوه له ئیداره‌كه، هه‌روه‌ك 3 کەسیان خۆبەخش نه‌بون، به‌ڵام پێشوتر سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان كردوه و داواى هه‌لی كاریان كردوه.
لەبارەی هەبونی پێوەر و شێوازێكی دیارییكراو بۆ دامەزراندنەکە، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەسەڵاتمان پێدراوە بۆ دامەزراندنیان.
باسی له‌وه‌شكرد گرێبه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ى ساڵێكه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان