دەنگ نێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: لە دەروازەی پەروێزخانەوە ئۆتۆمبیلێکی لێکسز بەناوی نوسینگەی وەزیرێکەوە داخل کراوە و ژمارەی ساختەی لێبەستراوە، دواتر لەژێر فشاردا بۆ دوبەی گەڕێنراوەتەوە.
رەمەزان نامیق، وێنەی ئۆتۆمبیلێکی لێکسزی بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی: ئەمە ئۆتۆمبیلی (لێکسز)ی مۆدێل نزمە (۲۰۱۰)، بەناوی بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیرێکی حکومەتی هەرێم هاتوەتە هەرێمی کوردستان و بۆماوەی چوارمانگ لەلایەن بەرپرسێکی حیزبی و بەڕێوەبەری نوسینگەی ئەو وەزیرەوە لەهەولێر و سلێمانی بەژمارەی ساختەوە هاتوچۆی پێوەکراوە.
دەشڵێت: ئەنجومەنی پارێزگا لیژنەیەکی پێکهێناوە و سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانیان کردوە، بەڵام بەرپرسانی مەرزەکە ئامادەنەبون دۆسیەی ئۆتۆمبیلەکەی پێبدەن و پێیان راگەیاندون کە ئامادەنین زانیارییان لەسەری پێ بڵێن.
باس لەوەشدەکات دواتر ئۆتۆمبیلەکە لەژێر فشاردا گەڕێنراوەتەوە بۆ دوبەی.
دەشپرسێت: کێ لە پشت ئەم دۆسیەیە و کێ هاوکار و کارئاسانی بۆکردون و چۆن لەناو کۆمەڵێک ئۆتۆمبیلی تردا لەسەر فلات و لەدەرگای تایبەتەوە هاتووەتە هەرێم؟!!
باس لەوەشدەکات "ئەمانە هەمووی بەبەڵگەوە ئاڕاستەی دادگای کەلار کراوەو چاوەڕێی ئیجرائات و سزادانی پشت ئەم دۆسیەوەین".
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان