دەنگ نێت
دادگای پێداچونەوە، حوکمی 4 ساڵ زیندانیی بەسەر 2 مێردمناڵەکەی کەلار کە تاوانبارکرابون بە توندوتیژی لە خۆپیشاندانێکی کەلار، هەڵوەشاندەوە.
نەشاد عومەر، پارێزەری مێردمناڵێکی سزادراویان، بە رادیۆی دەنگی وت: دەستەی نەوجەوانانی دادگای پێداچونەوەی هەرێم، بڕیاری دا بە هەڵوەشانەوەی حوکمی دو مێردمناڵەکەی کەلار لەسەر خۆپێشاندانەکان کە بە چوار ساڵ حوکمدران، بەشێوەیەک حوکمەکەی کەم کردەوە بۆ هەریەکەیان یەک ساڵ و ئەو ساڵەش لە ژێر چاودێری خێزانەکانیاندا دەبن.
رونیشیکردەوە؛ ئەمەش لەبەر باردودۆخی تاوانەکە و تەمەنی نەوجوانیان.
پێشتر رادیۆی دەنگ ئاشکرای کرد؛ رۆژى 8ـى تشرینی دوه‌مى 2022، سه‌رۆكایه‌تى دادگاى نهوجوانانى ناوچه‌ى كه‌ركوك/گه‌رمیان، فه‌رمانى سزادانی به‌سه‌ر 2 مێردمناڵ دا دا به‌ناوه‌كانى: سابر ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د و عەبدوڵڵا هیوا فاتیح، یەکی بە 4 ساڵ زیندانی، ئه‌ویش دواى تاوانبار هه‌ژماركردنیان له دۆسیه‌ى به‌شداریی له توندوتیژیه‌كانى خۆپیشاندانی 22ـى ئابی 2020 كه له كه‌لار به‌ڕێوه‌چو و تیایدا به‌شێك له بینای قایمقامیه‌تى كه‌لار و ئۆتۆمبیل و كه‌ره‌سته و شمه‌كى تێدا سوتێنرا.
ئەم بڕیارەش ناڕەزایەتییەکی زۆی لێکەوتەوە و بەوهۆیەوە ژمارەیەک کەمپین و خۆپیشاندان بەڕێوەچون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان