
ده‌نگ نێت
هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخی كرێی هاتوچۆی ناوشاری كه‌لار شكستی هێنا، دواى ئه‌وه‌ى وه‌كو فشارێك پێدانى بانزینی 690 دینارى به پاسه‌كان راگرت، ئه‌و بڕیاره‌شى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
پاش ئه‌وه‌ى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار بڕیاریدا نرخی كرێی هاتوچۆی ناوشرا له 750 دیناره‌وه بۆ 500 دینار كه‌م بكرێته‌وه، شۆفێرانى هێڵه ناوخۆییه‌كان پابه‌ند نه‌بون به بڕیاره‌كه‌وه، هه‌ربۆیه‌ش قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار، بڕیاریدا پێدانى به‌نزینی 690 دینارى به ئۆتۆمبیلى هێڵه ناوخۆییه‌كان رابگرێت، ئه‌مه‌ش وه‌كو فشارێك بۆ پاشگه‌زبونه‌وه و جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه.
به‌ڵام فشاره‌كه سه‌ركه‌وتو نه‌بو و نرخی گواستنه‌وه وه‌كخۆی ماوه‌ته‌وه، هاوكات حكومه‌تیش ده‌ستیكردوه به پێدانه‌وه‌ى بانزینی پاڵپشتیكراو به ئۆتۆمبیلی پاسه‌كان.
بەرپرسی بەشى هۆبه نه‌وتییه‌كان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، سالار مه‌حمود، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا دابەشکردنی بەنزینیش چیتر لای ئەوان نەماوە، به‌ڵكو بەهەندێک رێکارەوە قایمقامیەتی قەزای کەلار خۆی دابەشی دەکات.
هاوكات به‌ڕێوبه‌رى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان، ئاشكراى ده‌كات كه له‌گه‌ڵ داگرتنى نرخی كرێی هاتوچۆی ناوشاردا نییه.
ئیدریس مسته‌فا، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: لەگەڵ ئەوەدا نین کرێ کەمبکرێتەوە، چونکە لە شارەکانی دیکەش ئەو بەنزینە 690 دینارییه دابەشدەکرێت و کرێش کەم نەکراوەتەوە.
وتیشی: پێشوتریش لە گەڵ ئەو بڕیارەی قایمقامی قەزای کەلار نەبومە بۆ داگرتنى نرخی كرێی هاتوچۆی ناوشار.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: لیژنەیەکی تایبەتمان بۆ چاودێریی سەنتەرەکانی جوانکاریی و کلینکەکان پێکهێناوە
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له فهرمانگهكانى گه‌رمیان
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان