دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى ژمارەیەک ئۆتۆمبێل له ده‌روازه‌ى په‌روێزخانه‌وه هێنرانە گه‌رمیان، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت: دادگاى نه‌زاهه و داواكارى گشتى گه‌رمیانیمان به نوسراوى فه‌رمى له‌و پرسه ئاگاداركردوه‌ته‌وه.
كه‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و 83 ئۆتۆمبێله‌ى كه له مه‌رزى په‌روێزخان هێنراونه‌ته ناوچه‌كه خوار مۆدێلن، سه‌ردانى داواكارى گشتى گه‌رمیان و دادگاى نه‌زاهه‌مان كرد و به نوسراوى فه‌رمى ئاگادارمان كردونه‌ته‌وه له پرسه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى رێكارى یاسایی بگیرێته به‌ر بهرامبەریان".
وتیشى: ئه‌مه له كاتێكدایه پارساڵ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه پێكهێنرابو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و فه‌رمانێکى ده‌ركرد ئه‌و ئۆتۆمبێلانه به به‌ڵگه‌نامه‌ى ساخته‌وه هێنراونه‌ته سنوره‌كه، هاوكات داواشیكردوه بۆ ماوه‌ى 6 مانگ كارى ئه‌و كۆمپانیایه سڕبكرێت كه ئه‌و كاره‌ى ئه‌نجام داوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش سزابدرێت كه هاوكار بون.
رونیکردەوە: كه‌چى له مانگى 11ى ئه‌مساڵدا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه هێنراونه‌ته سنوره‌كه، له‌كاتێكدا ده‌بو له ماوه‌ى ساڵى رابردو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه بگه‌ڕێنرایه‌ته‌وه.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەو ئۆتۆمبیلانە بە وتەی سەرپەرشتیاری مەرزەکە کە لە لێدوانێکی پێشتردا بۆ رادیۆی دەنگ ئاشکرای کرد، کێشەیان نییە و پاش دانی غەرامە و گومرک کە بە یاسا دیارییکراوە، داخل کراون.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان