دەنگ نێت
لە دژی وەبەرهێنەری جێبەجێکاری پرۆژەکەیان، دانیشتوانی گەڕەکی کەلاری نوێ گردبونەوەیان کرد و دەڵێن خزمەتەکانی تەواو نەکردوە و کەچی داوای قیستی کۆتایی دەکات، داواش دەکەن پرۆژەکە لەو وەبەرهێنە وەربگیرێتەوە.
کامەران عەلی، نوێنەری دانیشتوانی گەڕەکی کەلاری نوێ کە بە تابلۆ سیتی-ش ناودەبرێت، بە رادیۆی دەنگی وت: کۆمپانیاکە داوای قیستی شەشەم دەکات بەبێ ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی تەواو کردبێت، تائێستا نە قوتابخانەی هەیە نە محەویلەی کارەباکان تەواوکراون و تەنها بنکەی تەندروستییەکەی تەواو کردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: وەبەرهێنەکە دوای ئەوەی کە لە دادگا سکاڵای تۆمارکرد، دادگا بڕیاری لە بەرژەوەندی دانیشتوانەکە بو، دواتر تانەی لە بڕیارەکەی دادگا دا و لە دادگای تەمیزی گەرمیانیش هەر لە بەرژەوەندی ئێمە بڕیار درا، ئێستا دەیەوێت لە دادگای هەولێر جارێکی تر تەمیزی بکاتەوە.
وتیشی: ئێمەش دژ بەو هەنگاوە و بە وەبەرهێنەکە ئەمڕۆ گردبونەوەمان لەبەردەم دادگا و داواکاری گشتی گەرمیان کرد.
نیگەرانی خۆیشی پیشاندا لەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان پشتگیری وەبەرهێنەکە دەکات لەکاتێکدا بە وتەی خۆی پرۆژەکەی تەواو نەکردوە و پڕی لە کەموکورتییە. داوایشی کرد کە پرۆژەکە لە وەبەرهێنەکە وەربگیرێتەوە.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی قسەی ئەوان، پەیوەندی بە وەبەرهێنەری پرۆژەی کەلاری نوێوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبو.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان