دەنگ نێت
دواى كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك له لادانى بازگه‌یه‌كى پۆلیسی دارستان، حاڵه‌ته‌كانى راوكردن له سنورى سهرتهكى به‌مۆ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
به‌وته‌ى چه‌ند شایه‌تحاڵێك، دوێنێ و پێرێ له سنورى سهرتهكى به‌مۆ و ده‌روبه‌رى، ده‌نگى ته‌قه‌ى راوچى بیستراوه كه ویستویانه راوی ئاژه‌ڵی كێوی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردو بازگه‌یه‌كى كاتى كه له تهنگهكهى سه‌رته‌ك دانرابون، هه‌ڵگیرا.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی دارستانى گه‌رمیان، هۆكارى لادانى بازگه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كاته‌كه‌یان ته‌واو بوه و ته‌نها بازگه‌یه‌كى كاتى بوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى كاتى كه‌ڵه هه‌رز بوه، له ئێستادا ئه‌و پۆلیسانه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان.
پێشتریش رادیۆی ده‌نگ ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه لادانى بازگه‌كه مه‌ترسی زیادكردنى راوی ئاژه‌ڵی كێوی له‌و سنوره‌دا زیاد ده‌كات.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان