
دەنگ نێت
لە مەرزی پەروێزخان ٢٠ ئۆتۆمبیلی تایبەت "خصوصي" لە لایەن هێزی کۆماندۆوە دەستیبەسەردا گیرا، بەڕێوبەری مەرزەکەش دەڵێت: بەهەڵەتێگەیشتن بوە.
عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، بە رادیۆی دەنگی وت: ساڵی پار لە ٢و٣ـی مانگی ١١ دا ٨٣ ئۆتۆمبیلی مۆدێل ٢٠١٩ لە دەروازەکەمانەوە داخلکران، بەڵام چونکە بە بڕیاری حکومەت لە رێکەوتی ١ـی ١١ـەوە چیتر رێگە بە هاتنی ئۆتۆمبیلی مۆدێل کەمتر لە ٢٠٢٠ نادرێت، لەلامان گلدرانەوە.
وتیشی: ئۆتۆمبیلەکان بەبڕیاری وەزارەتی دارایی و وەزارەتی ناوخۆ سەروی ۷۰۰ ملیۆن غەرامە و گومرگ کراون، مەوعیدیان هەیە تاوەکو ۱ـی ١٢ـی ئەمساڵ غەرامە و گومرکەکە بدەن، ئەگەرنا ئەوا دەستی بەسەردا دەگیرێت "مصادرة".
رونیکردەوە: دوێنێ نزیک ۲۰ ئۆتۆمبیل لەو ٨۳ ئۆتۆمبیلە کە مەنەفێسەکەی هی چوار پێنج بازرگانە، غەرامە و گومرکەکەیان داوە و ئۆتۆمبیلەکانیان بردوە، لە دەرەوە جۆرێک هەڵەتێگەیشتن رویداوە و زانیاری بە هێزەکەی کۆماندۆ دراوە و بەهەرجۆرێک بوە دەستیان بەسەر ئۆتۆمبیلەکاندا گرتوە و خاوەنەکانیشیان دەستبەسەر کردوە.
وتیشی؛ ئێستا هێزی کۆماندۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەکانیان بەرداوە و لەگەڵ ئێمەدا خەریکی وردبینی پەڕاوەکانن و هیچ کێشەیەکی نیەو ئۆتۆمبێلەکانیش بەردەدەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: لیژنەیەکی تایبەتمان بۆ چاودێریی سەنتەرەکانی جوانکاریی و کلینکەکان پێکهێناوە
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى خزمهتگوزارییه بنهڕهتییهكان له فهرمانگهكانى گهرمیان
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان