ده‌نگ نێت
یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ى روبه‌روى به‌شێكى زۆرى فه‌رمانگه حكومیه‌كان بوه‌ته‌وه كه‌مى كارمه‌نده، ئه‌م گرفته‌ش له لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لاریش ره‌نگى داوه‌ته‌وه.
پشتیوان حەسەن، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار دەڵێت: یەکێک لە کێشەکان کەمی ئەندامه لە لیژنەکاندا، ئێمە بە هەمومانەوە ٦٧ کەسین، تەنانەت ئەندامان هەیە لە یەک کاتدا لە ٢ لیژنە دایە، بەجۆرێک بەڕێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی ٥ کەسیان لامان هەیە ڤێتەرنەری ١ ئەندامی لامانە.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: کەمی ئەندام گرفتی بۆ دروست کردوین، ئەگەرچی نەمانهێشتوە کارەکانمان پەکی بکەوێت.
هاوكات، تۆفیق محەمەد، لێپرسراوی بەشی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراک لە بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنى تەندروستی گەرمیان ده‌ڵێت: "ئێمە ستافمان کەمە و تەنها ٩ کارمەندمان هەیە لە لیژنەکەدا، ئەمەش زۆر کەمە و فریاناکەوین، چونکە رۆژ بە رۆژ شوێنکاری نوێ ئەکرێتەوە و مۆڵەتی نوێ وەرئەگیرێت، بۆیە پێویستە زیاد بکرێت".
وته‌كانى ئه‌و دو به‌رپرسه له‌میانه‌ى راپۆرتێكى ورد و قوڵی یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان دا هاتوه كه له‌باره‌ى كێشه‌كانى لیژنه‌كانى چاودێریی قایمقامیه‌ت له گه‌رمیان ئه‌نجامی داوه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان