ده‌نگ نێت
دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆی كارگه‌یه‌ك كه دوكه‌ڵێكى زۆر به هه‌وادا ده‌كات، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان ده‌ڵێت: لیژنه ده‌نێرینه سه‌ر كارگه‌كه و هیچ دوكه‌ڵێك كه ژینگه پیس بكات قبوڵكراو نیه.
به‌پێی گرته ڤدیۆییهك كه په‌یجی رادیۆی ده‌نگ له فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه و هاوڵاتیه‌كى گوندى بهرلوتى كه‌لار گرتویه‌تى، دوكه‌ڵێكى زۆر له كارگه‌یه‌كى قیر كه له گوندهكهدایه به هه‌وادا ده‌چێت.
له‌باره‌ى ئه‌م حاڵه‌ته‌وه، د. دوره‌ید سه‌لیم، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: ئەم شوێنە بەبەردەوامی ئیش ناکات، بەڵکو ناوبەناو ئیش دەکات، لەماوەکانی رابردودا لیژنەکانمان سەردانی کرد سەرپێچی هەبو ئاگادار کردنەوەی بۆ کرا و دواتر سەرپێچییهکانی چاک کرد، ئه‌م ڤیدیۆیەش تازەیە و ئێمە دوبارە لیژنە دەنێرینەوە و بەدواداچون ده‌کەین.
وتیشی: هیچ جۆرە دوکەڵێکی کارگەکان قبوڵکراو نیە، ته‌نانه‌ت ئەگەر بەرکەوتەی راسته‌وخۆی بۆ مرۆڤیش نەبێت، ته‌نها ئەو دوکەڵە رێگەپێدراوە کە لە فلتەری کارگەکانەوە دێتە دەرەوە.
له‌باره‌ى هه‌بونى فلته‌ر له‌و كارگه‌یه، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان وتى: پێشتر کە لیژنەکانمان چونەتە سەر کارگەكه، لەکۆنوسهكهیاندا نەنوسرابو فلتەری لەسەر نیە، بەڵام به‌م ڤیدیۆیەی كه بینیومانه، پێده‌چێت کارگەکە بێ فلتەر ئیش بکات، بۆیه لیژنه ده‌نێرینه‌وه سه‌ر كارگه‌كه و به‌دواداچون ده‌كه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان