ده‌نگ نێت
دواى ناڕه‌زایه‌تى جوتیاران و بازرگانان له دوباره پشكنینی به‌رهه‌مه‌كانیان له عه‌لوه‌ى كه‌لار و لێسه‌ندنى بڕێك پاره، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتوكاڵی گه‌رمیان ده‌ڵێت: پشكنینی سه‌وزه و میوه له مه‌رزه‌كان فیزیاییه و له عه‌لوه‌كان كیمیایی، داواشمان له وه‌زاره‌ت كردوه ئه‌و كاره رێكبخرێت.
له چه‌ند رۆژى رابردودا ژماره‌یه‌ك له جوتیار و بازرگانەکانی سنوری گەرمیان لە بارەی پشکنین بۆ بەرهەمەکانی سه‌وزه و میوه له عه‌لوه‌ى كه‌لار ناڕەزایەتیان دەربڕی، ئه‌وان ده‌ڵێن: كۆمپانیایه‌ك دانراوه له‌ناو عه‌لوه و پاره‌یان لێوه‌رده‌گرێت بۆ پشكنین، له‌كاتێكدا به‌رهه‌مه‌كان له مه‌رزیش پشكنینیان بۆ ده‌كرێت. وه‌كو ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕینیش هه‌ستان به فڕێدانى به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ سه‌ر جاده.
له‌باره‌ى ئه‌م كێشه‌یه‌وه، بەڕێوبەری گشتى کشتوکاڵی گەرمیان، شادیە حسێن، بە رادیۆی دەنگی وت: ئه‌و کۆمپانیایه‌ى له عه‌لوه‌ى كه‌لار ده‌ستبه‌كار بوه، گرێبەستی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ هەیە، ئەو پشکنینەی لە عەلوە دەکرێت کیمیاییه، ئەوەشی لەسەر دەروازەی پەروێزخان هەیە پشکنینی فیزیاییه.
دەشڵێت: دوامان کردوە رێكخستنەوە بۆ ئەو بابەتە بکرێت، به‌شێوه‌یه‌ك کۆمپانیای سەر سنور هەردو پشکنینیەکە ئه‌نجام بدات.
هاوکات باسی لەوەشکرد، کۆمپانیاکەى عه‌لوه‌ى كه‌لار، رێژه‌ى 80%ـى داهاته‌كه‌ى بۆ خۆیانه و 20%ـى دیكه‌ى به حكومه‌ت ده‌ده‌نه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدو شەقامی نوێ بۆ سەر روباری سیروان دروست دەکرێن
-
-
پرۆژەسێ رۆژنامه‌نوس بون به براوه‌ى وه‌رزی ده‌یه‌مى پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانی مافه‌كانى مرۆڤ
-
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان