ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاروبارى مین له گه‌رمیان ده‌ڵێت: له‌مساڵدا 8 روداى ته‌قینه‌وه‌ى مین به هاوڵاتیاندا تۆماركراوه كه 3 له‌و كه‌سانه گیانیان له ده‌ست داوه.
جه‌لال شێخ جه‌عفه‌ر، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: 8 روداى ته‌قینه‌وه‌ى مین به هاوڵاتیاندا تۆماركراوه له مساڵدا كه 3 له‌و كه‌سانه گیانیان له ده‌ست داوه و 5 دیكه‌شیان برینداربون.
وتیشى: به‌هۆى نه‌بونى ئۆتۆمبێله‌وه نه‌مانتوانیوه هۆشیارى پێویست بده‌ین به هاوڵاتیان، وه‌ك به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان پێویستمان به 18 ئۆتۆمبێله، كه‌چى 1 دانه‌مان هه‌یه و 4 دانه‌شمان به كرێ بۆ گیراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه ساڵانه حكومه‌تى هه‌رێم له رێگه‌ى ته‌نده‌رینه‌وه ئۆتۆمبێل بۆ فه‌رمانگه حكومیه‌كان دابین ده‌كات و بۆیان ده‌كڕێت، به‌ڵام بۆ ماوه‌ى 3 ساڵه ئه‌م كێشه‌یه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاروبارى مین له گه‌رمیان به‌رده‌وامى هه‌یه و ئۆتۆمبێلیان بۆ دابین نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش به‌پێی راپۆرتێكى پێشوى یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، وایكردوه به‌شێكى زۆرى كاره‌كانیان "په‌كى بكه‌وێت".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
-
هەواڵدابەشکردنی زەویی ١٨٠ مەتری لە کفری هەڵوەشایەوە
-
زۆرترین بینراوەکان