دەنگ نێت
بەڕێوبەری کشتوکاڵی کەلار لەبارەی ناڕەزایەتی جوتیارانی عەلوەی کەلار و فڕێدانی بەشێک لەبەرهەمەکانیان رونکردنەوە دەدات و دەڵێت: ئێمە کاری پشکنینی کۆمپانیاکە بە پێویست دەزانین.
بەپێی گرتە ڤیدیۆییەک کە لە پەیجی رادیۆیی دەنگ ئەم بەیانییە بڵاوکرایەوە، بەشێک لە جوتیاران لە عەلوەی کەلار بەرهەمەکانیان فڕێدەدەنە سەر جادە، ئەمەش وەک ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەرامبەر لێسەندی بڕێک پارە لێیان بەناوی سکویریتی و کوالێتی کۆنترۆڵەوە.
لەمبارەیەوە، سامان ئەحمەد، بەرێوبەری کشتوکاڵی کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کۆمپانیایەک پشکنین بۆ کوالێتی بەرهەمەکان دەکات، بۆ بڕی ٧٠٠ کیلۆ ٥ هەزار دینار وەردەگرێت، لەوەش کەمتر بێت هیچ بڕە پارەیەکیان لێوەرناگرێت.
لەبارەی ناڕەزایەتی جوتیارەکانیشەوە وتی: بەشێک لەگرفتەکە لای بازرگانەکانە، ئەوان ناڕازین بەوەی کە بەرهەمەکەیان لە پاش کوالێتی کۆنترۆڵی دەروازەی پەروێزخان لێرە دەرناچێت لە پشکنین بەمەش زیان دەکەن، بەشێکی دیکەش لە جوتیارەکان رەخنەیان لەو بڕە پارەیەیە کە لێیان وەردەگیرێت و بە زۆری دەزانن، ئێمەش هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو بابەتە دەدەین.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان